به‌شێك له تۆڕی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هۆڵه‌ندا دوێنێ سێشه‌م به ته‌واوی په‌كی كه‌وت، له ئه‌نجامی كارێكی تێكده‌رانه بۆ سه‌ر هێلی ئاسنینی ئه‌و وڵاته، كه به مه‌به‌ست و له پێناوی وه‌ستاندنی جووڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ئه‌نجام دراوه.
كۆمپانیای برۆریل، كه كۆمپانیای به‌رێوه‌بردنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هۆڵه‌ندایه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ماده‌ی قورس و سه‌خت له‌سه‌ر هێلی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری چه‌ندان ناوچه‌ی جیا جیای هۆله‌ندا دانراوه، ئه‌گه‌ر له كاتی ڕۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هێڵانه به‌ر ئه‌و ماده قورس و سه‌ختانه بكهوتبان زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، به‌وهۆیه‌وه جووڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له به‌شێكی وڵات به ته‌واوی وه‌ستا، دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه كارێكی تێكده‌رانه‌ی به مه‌به‌ست بووه، نه‌ك ئاسایی و سروشتی.
كۆمپانیاكه هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی جۆری ئه‌و ماده قورس و سه‌ختانه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر هێلی ئاسنینی ئه‌و وڵاته دانراوه، هیچ ئاماژه‌یه‌كیشی به لایه‌نی به‌رپرس و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره تێكدهرییه نه‌كردووه.
















Leave a Reply