زانایانی دەروونی: بەم هەنگاوانە تووڕەیی منداڵ كۆنترۆڵ بكەن

بینەر: (3)

زانایانی دەروونی دووپات دەكەنەوە كە هەڵسوكەوت و تووڕەیی منداڵ، بەشێك لە سروشتی قۆناغەكانی ژیانیدایە، زۆرجار منداڵ نازانێ یان ناتوانێ گوزارشت لە ویستەكانی یان داواكانی بە قسەكردن بكات، بۆیە ناچار دەبێ بە تووڕەیی ویستەكانی دەرببڕێت، بۆیە گرنگە بەرانبەرەكانی بە چەند هەنگاوێك تووڕەییەكەی كۆنترۆڵ بكەن و هێمنی بكەنەوە.

پێگەی “عەرەبیە” ئەمڕۆ چوارشەم نۆی ئەیلوول، هەواڵەكەی لە تۆڕی “سی ئێن بی سی” وەرگرتووە كە زانایانی دەروونی لەبارەی تووڕەیی منداڵانەوە قسەیان بۆ كردووە، ئاماژە بە چەند هەنگاوێك دەدەن كە بۆ كۆنترۆڵكردنی تووڕەیی منداڵ و هێمنكردنی، گرنگە رەچاوی بكەن و پێڕەوی بكەن. لە هەنگاوی یەكەمدا باس لەوە دەكەن كە كاتێك منداڵ تووڕە دەبێت، بەر لە هەر شتێك هەوڵی هێمنكردنەوەی بدرێت، چونكە منداڵ فێری كاردانەوەی گەورەكان دەبێت، بۆیە پێویستە بە هێنی و ئارامی هێمن بكرێتەوە. پێی بگوترێ هەناسەیەكی قووڵ هەڵبمژێت و دڵنیایی بە منداڵەكە بدرێت.

لە هەنگاوی دووەمدا گرنگە بەدوای هۆكاری تووڕەبوونەكەی بگەڕێن، نەك بە تووڕەبوون وەڵامی بدەنەوە، پێویستە لە هەڵسوكەوتەكەی تێبگەن نەك هەوڵی ترساندنی بدەن. لە هەنگاوی دواتردا گرنگە یارمەتیی منداڵەكە بدەن چۆن هەستەكانی لەو تووڕەبوونە دەردەبڕێت، بۆ نموونە لە كاتی خەمگینی یان تووڕەبوون و دڵەڕاوكێ، پێویستە بە تەندروستی یارمەتی بدرێت تا هەستەكانی بە هێنی دەرببڕێت.

زۆرجار منداڵان لاسایی گەورەكان بەتایبەتی باوك و دایك دەكەنەوە، بۆیە زۆر گرنگە گەورەكان بزانن چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ هەڵچوون و تووڕەبوونی منداڵەكانیان دەكەن، چونكە ئەوان نموونەی بەرچاوی بەردەم منداڵەكانیانن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *