پڕۆژەی فرەچەشنیی ئاژەڵ و رووەكی لە كوردستان 2252 جۆر شیردەر و رووەكی تۆمار كردووە

بینەر: (29)

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی تشرینی یەكەم، كوردستان فاوەندەیشن پڕۆژەی فرەچەشنیی ئاژەڵ و رووەكی كوردستان رادەگەیەنێت، ئامانجی كۆكردنەوەی رێكخستن و پێداچوونەوەیە بە زانیاری زانستی لەبارەی ئاژەڵ و رووەكەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم پڕۆژەیە داتا و سەرچاوە زانستییەكان و وێنەكان لە پلاتفۆرمێكی هاوبەشدا كۆ دەكاتەوە، بۆ ئەوەی خزمەت بە توێژەران و قوتابیان و ئارەزوومەندانی سروشت بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی پڕۆژەكە، تا ئێستە دوو هەزار و 2252 جۆر تۆماركراوی گشتیی هەیە كە هەزار و 408 رووەك و 844 جۆری ئاژەڵن.

لە كاتی راگەیاندنی پڕۆژەكە كە “وشە” رووماڵی دەكات، پڕۆژەكە وێبسایتێك دەخاتەڕوو كە چەندان زانیاری لەسەر زیندەوەر و ئاژەڵە تۆماركراوەكان دەخاتەڕوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *