هه‌لیكپۆته‌رێك له‌ لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

بینەر: (1.2K)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری لۆس ئه‌نجلس كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گیان له‌ ده‌ستدانی سێ كه‌سی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ لێ كه‌وته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی لۆس ئه‌نجلس بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ جیا له‌ گیان له‌ ده‌ستدانی سێ كه‌س، كه‌سێكی تریش به‌ په‌له‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، تا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێ و دۆخی ته‌ندروستی ناڕوون بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕووداوه‌كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م به‌ كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕووی داوه‌ و ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تنی گواستنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ كردووه‌.

هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ نزیك گۆڕه‌پانی پاسه‌كانی لۆس ئه‌نجلس بۆ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ نێو سێ كوژراوه‌كه‌یش كاپتی هه‌لیكپۆته‌ره‌كه‌ و ڕۆژنامه‌وانێك بوونیان هه‌یه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *