بینەر:
(1.5K)
پڕۆژەی هەژماری من وریایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێ، تەنیا 15 ڕۆژ ماوە و لە دوای 31ی ئەم مانگەوە، مووچە تەنیا لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری من دەدرێت.
پڕۆژەی هەژماری من داوا لە مووچەخۆران دەكات پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن و وەرگرتنەوەی كارتە بانكییەكانیان، چونكە بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوای 31ـی ئابەوە چیتر مووچە بە شێوەی نەختینە دابەش ناكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەم 16 ئاب، پڕۆژەی هەژماری من جارێكی تر وریایی دایە مووچەخۆران كە لە دوای 31ی ئابەوە مووچە بەشێوەی نەختێنەیی نادرێتە فەرمانبەران و سەرجەمیان لەڕێی ئای تی ئێمەكانەوە دەبێت.
نزیكەی 150 هەزار كارت ماون كە لەلایەن مووچەخۆرانەوە وەربگیرێنەوە و 80 هەزار كارت ئامادەن بۆ ئەوەی لە بانكە حكومییەكان وەربگیرێنەوە.
















Leave a Reply