لە دوو بانكی عێراقی هەوڵی دزینی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار درا

بینەر: (411)

دەستەی دەسپاكی فیدراڵی عێراق ئاشكرای دەكات، هەوڵێكی پووچەڵ كردووەتەوە كە بۆ دزینی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار دراوە لە هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید لە بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، دەستەی دەسپاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار بە یاسا و بانكەكان هاوئاهەنگییان كردووە، بە دواداچوونیان بۆ هەوڵێك كردووە كە لە هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دراوە، كۆمەڵێك كەس ویستوویانە بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار بدزن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوە روون كراوەتەوە، سێ‌ كەس گیراون، چونكە ویستوویانە لە رێگەی چەك و كاغەزی بانكی “ساختە” پارەكە ببەن و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەرزوو ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *