ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمەریكا بۆ 3.4% بەرز بووەوە

بینەر: (168)

لە مانگی ئاب/ئۆگەستەوە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمەریكا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی بەنزین بەهەمانشێوە زیاتر زیادی كردووە، ئەمەیش وایكردووە ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ ئەمساڵ لە ئەمەریكا بە بڕی 3.4% بەرز ببێتەوە.

نووسینگەی ئاماری كاری ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، ئاماژەی نرخەكان لای بەكاربەران بە ڕێژەی 0.4% لە مانگی ئاب/ئۆگەست بەرز بووەتەوە، ئەمەیش لە كاتێكدایە مانگی تەمووز/یۆلیۆ ئەو ڕێژەیه تەنیا 0.1% بوو، بەمشێوەیەیش ڕێژەی گشتی هەڵئاوسان لەمساڵدا لە ئەمەریكا گەیشتووەتە 3.4%.

بانكی ناوەندی ئەمەریكا بە وردی چاودێریی ئەو دۆخە دەكات و دەیەوێ و ئاماژەی تێچووی كەسی هەر بە كاربەرێك كەم بكاتەوە، ئامانجیەتی ڕێژەی هەڵئاوسانیش بۆ 2% نزم بكاتەوە.

شارەزایان و ئابووریناسان دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەم دۆخە ئابوورییەی ئێستە ئەمەریكای تێدایە، پێشبینی دەكرێ كە بەهای سووەكان بەرز ببێتەوە، ئێستە بەهای سووەكان بە كۆی 25 خاڵ بە ڕێژەی 70% بەرز بووەتەوە، چاوەڕوان دەكرێ ئەو ڕێژەیە بۆ 90% لە هەفتەی داهاتوو بەرز ببێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *