بینەر:
(4)
باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند، ئێستە رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت و پلانیشیان هەیە لە رێگەی بۆڕییەكانەوە، رۆژانە ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی سووریا و بەندەری جەیهانی توركی بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ی ئەیلوول، باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، “ئێستە لە مانگی ئەیلوولدا رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت، عێراقیش پابەند دەبێت بەو بڕەی لەلایەن ئۆپێك دانراوە كە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە”.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا گوتی، “پلانمان هەیە لە رێگەی بۆڕییەكانی سووریا و بەندەری جەیهانی توركی رۆژانە ملیۆن بەرمیل هەناردەی دەرەوە بكەین”.
















Leave a Reply