رەنگە زۆرێك لە ئێمە لە ژیانی رۆژانەیدا تووشی لەبیرچوونەوە و زەحمەتیی سەرنجخستنە سەر بابەتەكان و ئاڵۆزیی مێشك بووبێت، شارەزایان ئەو حاڵەتە بە ئاڵۆزیی مێشك ناو دەبەن، كە لەخۆیدا كێشەیەكی تەندروستی نییە، بەڵكو دەستەواژەیەكە بۆ وەسفكردنی چەند نیشانەیەك بەكار دەهێنرێت، ئەو كەسە هەست بە زەحمەتیی تەركیزكردن و بیرهاتنەوە و دەربڕینی بیرۆكەكانی دەكات.
چەند هۆكارێكی جیاواز بۆ ئەو حاڵەتە هەیە لەوانە دووگیانی، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لە لەشی ژن لەو ساتەدا روو دەدات و كێشە بۆ مێشك و بیرهاتنەوەی ژنەكە دروست دەبێت، كێشەی كۆئەندامی ناوەندی دەمار، كە تووشی مێشك و دڕكەپەتك و دەمارەخانەكان دەبێتەوە، كار لە بیرهاتنەوە و وشیاری و زمان و پلاندانانی ئەو كەسە دەكات، كاریگەریی هەندێك جۆر دەرمان.
شێرپەنجە و چارەسەرییەكەی، واتە چارەسەری كیمیایی كە هەندێكجار ئاڵۆزی مێشك دروست دەكات، تووشی كێشە لە بیرهاتنەوەی ناو و مێژوو و وردەكاریی شتەكان دەبێتەوە، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە، بەتایبەتی كە تەمەنی ژن دەگاتە 50 ساڵ، تووشی ئاڵۆزی مێشك دەبنەوە، كۆنیشانەی شەكەتیی درێژخایەن، خەمۆكی و كێشەكانی نوستن، هەموو ئەوانە ئەو حاڵەتە دروست دەكەن.












Leave a Reply