بۆچی پشتئێشەی گەنجان زیادی كردووە؟

بینەر: (291)

یەكێك لە كاریگەرییەكانی شێوازی ژیانی ئەو سەردەمە دەركەوتنی زووی پشتئێشەیە، تەنانەت لە گەنجان و ئەوانەی كاری قورس و وەرزشیش ناكەن، ئێستە ئەو حاڵەتە پێوەست بە چوونە ناو تەمەنەوە نەماوە و دەبینرێت كە گەنجان لە 20ەكانی تەمەنیان بە دەست ئازاری پشت و رەقبوون دەناڵێنن.

پزیشكان لەبارەی هۆكارەكەی زیاتر سەرنج دەخەنە سەر شێوازی ژیانی ئێستە، لەوانە دانیشتنی زۆر و هەڵەدانیشتن، چونكە زۆر دانیشتن بە دیار مۆبایل و كۆمپیۆتەر و سەیركردنی بەردەوامی مۆبایل و كەمجووڵانەوە و بەهەڵە ئەنجامدانی وەرزش، هەموو ئەوانە ئەگەری تووشبوونی گەنجان بە ئازار و كێشەكانی پشت زیاتر دەكەن.

د. برامیلا شارما سەرۆكی بەشی چارەسەری سروشتی ئاماژە دەكات، ئازاری پشت لەناو گەنجان زۆر بڵاو بووە و ناكرێ تەنیا وەك كێشەیەكی سەرپێیی و سووكی رەقبوونی ماسولكەكان و دۆخی هەڵەی نوستن سەیر بكرێت، روونی كردەوە، لەشی مرۆڤ بۆ جووڵانەوە دروست كراوە، بۆیە مانەوە بۆ كاتێكی زۆر لە هەمان دۆخ، گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ماسولكە و جومگە و شانەكانی دەوروبەری بڕبڕەی پشت.

ئەو پزیشكە پێی وایە زۆر دانیشتن دەبێتە هۆی بێهێزیی ماسولكەكانی ناقەد و كەمبوونەوەی جیڕییان، كە ئەو ماسولكانە رۆڵی گەورەیان لە جووڵانەوەی لەش هەیە، بۆیە چەند هۆكارێك بۆ ئەو حاڵەتە هەیە، لەوانە جۆر و سروشتی كار و خوێندن و كەمیی چالاكی و جووڵانەوە و پێكان و تۆماری خێزانی و رارایی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *