بڕیارێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

بینەر: (4)

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی بیرۆكراسی و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت، بە گشتاندنی دارایی ژمارەحەوتی ساڵی 2026، ڕێكارەكانی پێدانی ئەستۆپاكیی باجی بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەی تەندەرین یەكخست و ئاسانكاریی خستە بەردەست كۆمپانیاكان و باجدەران.

بەپێی بڕیارەكە، چیتر پێویست ناكات كۆمپانیاكان بۆ هەر پڕۆژەیەك بەجیا داوای ئەستۆپاكی بكەن؛ ئەگەر پڕۆژەكان لە سنووری یەك فەرمانگە بن، تەنیا یەك نووسراوی فەرمی دەدرێت كە ناوی سەرجەم پڕۆژەكانی تێدا كۆ كراوەتەوە.

لە نووسراوەكەدا بە شێوەیەكی ورد زانیارییەكانی باجدەر، ناوی پڕۆژەكان و ڕێكەوتی كارپێكردن دیاری دەكرێت تا ڕێگری لە هەر تێكەڵاوییەك بكرێت.

سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەت ڕاسپێردراون لە كاتی تەندەریندا كۆمپانیاكان لەم سیستمە نوێیە ئاگەدار بكەنەوە بۆ ئەوەی بە كەمترین كات و ماندووبوون مامەڵەكانیان جێبەجێ ببێت.

جێی ئاماژەیە كە ئەم بڕیارە بارگرانییەكی گەورەی كارگێڕی لەسەر شانی خاوەنكاران كەم دەكاتەوە و جووڵەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەكان لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *