لە توركیا هێرشی چەكداری كرایە سەر بنكەیەكی زمانی كوردی

بینەر: (955)

كۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیا كە دەكەوێتە ناوچەی چەركەزكۆی پارێزگای تەكیرداغ، بووە ئامانجی هێرشێكی چەكداری.

شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، هێرش كرایە سەر بنكەی كۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیا لە ناوچەی چەركەزكۆی سەربە پارێزگای تەكیرداغ.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا زیانی مادی بە دەرگە و پەنجەرەكانی ناوەندەكە كەوتووە، هاوكات دوای دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە، كەسێك بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەكە گیرا.

كوردانی نیشتەجێی ناوچەی چەركەزكۆ بۆ پەرەدان بە چاند و زمانی كوردی، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا كۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیایان دامەزراندووە، لە ناوەندەكەدا وانەی زمانی كوردی دەگوترێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *