سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له هێزه‌كانی عێراق كوژرانی 10 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و برینداربوونی 30 چه‌كداری تری له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار ڕاگه‌یاند. له نێو كوژراوه‌كانیش فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شد له ئه‌نبار بوونی هه‌یه.
هاوكات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئاشكرایان كرد كه له نێو كوژراواندا سه‌عد ئهلبهعێجی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شد و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌درانی بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ریكایش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه به‌ڵام ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سووربوونی به‌رده‌وامی خۆی له‌سه‌ر ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی دووپات ده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه، كه بۆردمانه ئاسمانییه‌كه پێشێلكردنێكی ڕوونی سه‌روه‌ری عێراقه كه به خوێنی ڕۆڵه‌كانی ده‌پارێزرێت، ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه دوژمنكارانه‌یه هیچ به‌هایه‌ك بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ها مرۆییه‌كان دانانێت.
















Leave a Reply