سبەى لە هەولێر زیاتر لە 80 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دەفرۆشن

بینەر: (1.4K)

ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاند، لە سبەی شەمووەوە بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە بەنزینخانە بازرگانییەکاندا دابەش دەکرێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە K24ی ڕا گەیاند، لە سبەینێوە زیاتر لە 50 بەنزینخانەی بازرگانی بەنزینی نۆڕماڵ بە 750 دینار دابەش دەکەن، کە لەگەڵ 24 بەنزینخانە حکوومییەکەی تردا، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین بەو نرخە دەفرۆشن دەگاتە نزیکەی 80 بەنزینخانە.

ناوبراو هەروەها دووپاتی کردەوە، کە چاودێریی توندی کوالیتیی بەنزین دەکرێت و هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات، سزای توند دەدرێت تا ئاستی داخستن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *