ژمارەیەك لە زانایانی رەشبین پێشبینی دەكەن بەر لە كۆتایی ئەمساڵ، 2026، دنیا كۆتایی بێت و مرۆڤایەتی لەناو بچێت، واتە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو، لەوەش ترسناكتر یەكێك لەو زانایانە، پێشتر باسی ژیری دەستكردنی كردووە و پێشبینییەكەی راست دەرچووە.
وەك لەو راپۆرتەی رۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەرتانی هاتووە، ئەو زانا و توێژەرانە پێشبینی دەكەن رۆژی دوایی و كۆتاهاتنی دنیا بەر لە كۆتاهاتنی 2026 بێت، ئەو پێشبینیەش بۆ توێژینەوەیەكی ساڵی 1960 دەگەڕێتەوە، كە سێ توێژەری دیاری زانكۆی ئیلینۆی وریاییان لە روودانی كارەسات لە رۆژی هەینی 13ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دابوو.
ئەو سێ زانایە، واتە هاینز ڤۆن فۆرستەر و باتریشیا ئێم مۆرا و لۆرانس دەبڵیو ئامیوتن، لە رێگەی تاوتوێكردنی چەند زانیارییەكی باو لە كۆمەڵگەی رۆژاوایی پێوەست بەوەی بەهۆی گەشەی گەورە و خێرای دانیشتووانەوە بەو ئەنجامە گەیشتوون، بەوەی زەوی دەگاتە خاڵی لەناوچوون، ئەوكاتە ژمارەی دانیشتووانی زەوی سێ ملیار كەس بوو، كەچی ئەمڕۆ گەیشتووەتە نزیكەی 8.3 ملیار كەس.
ئەوە یەكەمجار نییە پێشبینیی كۆتاهاتنی ژیان دەكرێت، بەڵام بەو خێراییە و بەمزووانە نا، هاوكات ئەوجارە لە لایەن توێژینەوەیەكی متمانەداری زانستییەوە باس كراوە، هەروەها یەكێك لە زانایانی پێشبینیكەر، فۆرستەر، پێشتر بەر لە ماوەیەكی دوورودرێژ، واتە 13 ساڵ، پێشبینی لەبارەی مەترسییەكانی ژیری دەستكرد خستبووە روو، بەوەی هاوشێوەی مرۆڤ بیر دەكاتەوە و بە توانایەكی زیاتر و ئەوەش مەترسیدارە.
















Leave a Reply