بینەر:
(815)
ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی، کەناڵی ئینتەرناشناڵ کە وەک “باڵی ڕاگەیاندنی مۆساد” ناوى بردووە، جارێکی تر لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی درز و کەلێنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ناوخۆی ئێراندا سەرکەوتوو نەبوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی تەسنیم کە ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادارى 2026 بڵاو کرایەوە هاتووە، کەناڵی ئینتەرناشناڵ لە نوێترین هەوڵیدا “درۆیەکی گەورە”ی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گوایە کەناڵی 11ی ئیسرائیلی ڕای گەیاندووە ئەو کەسایەتییە ئێرانییەی لەگەڵ ئەمەریکا لە گفتوگۆدایە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە.
ئاژانسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئاستی نادروستیی هەواڵەکە هێندە گەورە بووە، خودی کەناڵەکە نەیتوانیوە بەرگەی بگرێت و دەستبەجێ هەواڵەکەی لە پلاتفۆرمەکانی سڕیوەتەوە”.
















Leave a Reply