سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شی جین بینگ بۆ مانگێكی تر دواخستووه و به‌هۆی كاروباری جه‌نگ له دژی ئێران ده‌یه‌وێ له ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره و ئه‌گه‌ری بوونی پێوه‌ندی و وه‌ك فشار بۆ سه‌ر چین تا كۆمه‌كی ئه‌مه‌ریكا بكات له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، گوتی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه جۆره بیركردنه‌وه‌یه بوونی نییه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه و دواخستنی بۆ مانگێكی تر به ئامانجی دروستكردنی په‌ستان له‌سه‌ر په‌كین نییه تا یارمه‌تیمان بدات له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ گوتی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چین ده‌كه‌ین و ده‌مه‌ویست بچم بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگه‌وه ده‌مه‌وێ له ئه‌مه‌ریكا بمێنمه‌وه.
زیاتر گوتی، داوامان كردووه كه ماوه‌ی مانگێك سه‌ردانه‌كه دوابخرێت و چاوه‌ڕوانی دیداره‌كه‌م، به‌ڵام ئێمه ئێسته له جه‌نگداین و له‌و بڕوایه‌دام كه گرنگتره له ئه‌مه‌ریكا بمێمنمهوه، با سه‌ردانه‌كه كه‌مێك دوابخه‌ین، به‌ڵام زۆر نا.
پێشتر سكۆت بیسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپی بۆ په‌كین ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه ڕه‌تی كرده‌وه كه ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به‌كارهێنانی بێ وه‌ك كارتی فشار بۆ سه‌ر په‌كین.
















Leave a Reply