گۆڤارێكی سعوودی: شەش هۆكار وا دەكەن تەنگژەی مووچە لە عێراق چارەسەر نەبێت

بینەر: (1.1K)

گۆڤاری “موجەلە”ی سعوودی شەش هۆكار دەستنیشان دەكات كە دەبنە هۆكار بۆ ئەوەی مووچە وابەست بێت بە قەیرانەكانەوە و دەشڵێ‌، “لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە تا مانگی حوزەیران، عێراق بە بڕی 40 تا 45 ملیار دینار زیانی بەركەوتووە”.

گۆڤاری موجەلەی سعوودی بەدواداچوونێكی درێژی لەسەر دۆخی ئابووری عێراق بڵاو كردووەتەوە، شەش هۆكاری دەستنیشان كردووە كە وا دەكەن هەمیشە بە تەنگژەكان دۆخی دابەشكردنی مووچە لە عێراق خراپ بێت. گۆڤارەكە شەش خاڵەكەی یەك بە یەك بە درێژی روون كردووەتەوە كە كورتەكەی ئەمانەن: دابەزینی داهاتی نەوت، قەبەبوونی دەزگاكانی حكوومەت و زۆربوونی خەرجییەكانی، لاوازیی داهاتی نەوتی، جێگیربوونی خەرجییەكان كە ناتوانرێت لەگەڵ كەمبوونەوەی داهات كەم بكرێنەوە. لاوازیی كەرتی تایبەتیش لە عێراق شەشەم هۆكارە.

گۆڤارەكە باسی لەوەیش كردووە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە كۆتایی شوباتی رابردوو تا مانگی حوزەیرانی رابردوو، عێراق 40 تا 45 ملیار دۆلار داهاتی نەوتەكەی كەمی كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *