وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی كوردستان، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا جێگیر بكات.
بەپیچی زانیارییەكان، ئێستە تیمێكی هاوبەشی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا سەرقاڵی وردبینیكردنی ژمارەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانیانن، هاوكات وەزارەتی دارایی فیدراڵ نووسراوی فەرمی ئاراستەی حكوومەتی هەرێم كردووە، بۆ ئامادەكردنی لیستی تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی بەرزكردنەوەی پلەن.
لە بەرانبەردا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گشتاندنی بۆ سەرجەم دامەزراوەكان كردووە و بەپێی ئامادەكارییەكان، هەر فەرمانبەرێك چەند پلەی فەوتابێت، بەپێی كۆی ساڵانی خزمەتەكەی پلە نوێیەكەی بۆ دیاری دەكرێتەوە.
بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2016ـەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران وەستابوو كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكانیان دروست كردبوو، بەڵام جێگیركردنی لە بودجەی گشتیی عێراقدا دەبێتە گەرەنتییەكی دارایی بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم شایستە فەوتاوەكانیان
















Leave a Reply