ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی تۆمارێكی ده‌نگی دزه‌پێكراوی ده‌ستكه‌وتووه كه باس له ڕزگاربوونی موجته‌با خامنه‌یی به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێ، له ژووره‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و له باخچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی ڕێبه‌ری ئێران بووه.
موزاهیر حوسێنی سه‌رۆكی به‌شی پرۆتۆكۆلی ڕێبه‌ری پێشووی ئێران عه‌لی خامنه‌یی، ئه‌و ورده‌كارییه‌ی ڕاستی هێرشه‌كه‌ی له به‌رده‌م سه‌ركرده ئاینی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران گوتووه و ڕایگه‌یاندووه كه موجته‌با چه‌ند خوله‌كێك پێش گه‌یشتنی مووشه‌كه‌كه له سه‌عات نۆ و 32 خولهك بۆ ئیشێك چووه‌ته باخچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون و ژووره‌وه‌ی جێهێشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئیسرائیل به مووشه‌كی بلوو سپارۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دنشتهجێبوونی رێبه‌ری بۆردمان كردووه، حوسێنی ده‌ڵێ، به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له ژووره‌وه موجته‌با ته‌نیا قاچێكی به سووكی برینداربووه، به‌ڵام ژن و كوڕه‌كه‌ی ده‌سبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
موزاهیر حوسێنی زیانری زیاتر ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، سه‌ری هاوسه‌ری خوشكی موجته‌با میساح هودا باقری كنی لێ ببووه‌وه و جه‌سته‌ی محه‌مه‌د شیرازی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌ربازی خامنه‌یی به ئاسمانه‌وه بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌ناسرایه‌وه، به‌ڵام دواتر چه‌ند كیلۆیه‌ك گۆشتی جه‌سته‌ی دۆزرایه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه خامنه‌یی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ته‌ناهی له كۆبوونه‌وه بوو له‌و كاته‌ی هێرشكرایه سه‌ریان، به‌وهۆیه‌وه محه‌مه‌د باقری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و وه‌زیری به‌رگری عه‌زیز نه‌سیرزاده.
سه‌رۆكی به‌شی پرۆتۆكۆلی ڕێبه‌ری پێشوو ده‌ڵی، بۆردمانه‌كان كۆمه‌ڵێك شوێنی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆردمان كرد، له‌وانه باره‌گه‌ی ڕێبه‌ر و شوێنی منداڵه‌كانی، ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكی ڕوون بوو بۆ ڕیشه‌كێشكردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ماڵباتی خامنه‌یی بوو.
سه‌ره‌ڕای ڕزگاربوونی موجته‌با به هیچ شێوه‌یه‌ك له دوای هێرشكهوه ده‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نیا په‌یامێكی نووسراوی له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی بڵابوونه‌وه‌ی برینداربوون و بێهۆشبوون و چه‌ندان ده‌نگۆی تره‌وه.
















Leave a Reply