بەهۆی هەورەبروسكە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا

بینەر: (545)

كیفاح حەسەن بەهۆی بەركەوتنی هەورەبرووسكەوە، لە مەیدانی ئاژەڵانی زاخۆ دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و هاوكات پۆلیس دەڵێت ئەو هاوولاتییە بۆ كڕینی ئاژەڵ چووبوو.

موقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ڕای گەیاند، ڕووداوەكە نزیكەی سەعات 10ـی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە كاتێكدا ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی كڕینی ئاژەڵ سەردانی مەیدانەكەی كردووە، بەڵام لە كاتی بارانباریندا هەورەبروسكە لێی داوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش كرد، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمی قوربانییەكەیان بە مەبەستی ڕێكارە پزیشكی و یاساییەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *