زیقاڕ.. كچێكی تەمەن 13 ساڵ خۆی كوشت

بینەر: (625)

سەرچاوەیەكی پۆلیس لە پارێزگای زیقار ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ هەینی شەشی نۆڤێمبەر، كچێكی تەمەن 13 ساڵ خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەكەی پۆلیس بە میدیایەكی عێراقی راگەیاندووە، كچەكە تەمەنی تەنیا 13 ساڵ بووە و لەماڵەكەی خۆیدا كارەكەی كردووە و هاوكات ئاماژەیشی بەوە كردووە كە هۆكاری پشت خۆهەڵواسینەكەی تا ئێستە بەنادیاری ماوەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لە ئێستەدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و زانینی هۆكارەكانی پشت رووداوەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *