نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە

بینەر: (737)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی كوڕی هونەرمەند برادەر بڵاو كردەوە.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی جوانەمەرگ (ئەردال)ی كوڕیان، پرسە و سەرەخۆشی لە هونەرمەندی دیار مامۆستا برادەر مووسكی و ماڵباتەكەیان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە خوای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *