پۆلسی هەولێر: هەر كەس لە تیكتۆك لایڤ دەكات با سەردانمان بكات

بینەر: (840)

پۆلیسی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە تایبەت پلاتفۆرمی تیكتۆك كە لە ڕێگەی دەركەوتن و لایڤەوە مامەڵە دەكەن، پێویستە سەردانمان بكەن.

لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی دابونەریت و كوولتوری كۆمەڵایەتی و ڕێگریكردن لە دیاردەی نەخوازراو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرجەم هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە كە لەمەودوا بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكارهێنانی وشەی نەشیاو، جنێودان، سووكایەتیكردن بە یەكتری، یان بڵاوكردنەوەی وێنە و ناوەرۆكی نەگونجاو.

“ئەم جۆرە ڕەفتارانە جگە لەوەی دژ بە بەهای كۆمەڵایەتین، دەبنە هۆی دروستبوونی چەندین كێشە و تاوان، بۆیە هەركەسێك سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە” پۆلیس وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێن، ئاگەداری ئەو كەسانە دەكەینەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لایڤ ئەنجام دەدەن، پێویستە لە ماوەی 15 ڕۆژ دا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكەن بە مەبەستی دروستكردنی دۆسیەی تایبەت و پڕكردنەوەی بەڵێننامە و وەرگرتنی ڕێنوێنییە فەرمییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *