ئۆباما هۆشداری لە گەشەسەندنی خێرای ژیریی دەسکرد دەدات

بینەر: (1.2K)

ئەمڕۆ یەکشەم 20ی ئەیلوولی 2026، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا، هۆشداریی دا لە مەترسییە پێشبینیکراوەکانی گەشەسەندنی مۆدێلەکانی ژیریی دەسكرد، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر هەیە لە مرۆڤ زیرەکتر بن و دەست بکەن بە دیاریکردنی ئامانج و پێشینەی تایبەت بە خۆیان.

ئۆباما لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، یەکێک لە سیناریۆ پێشبینیکراوەکان ئەوەیە کە ئەو مۆدێلانە مرۆڤ بە “باش بەڵام ناپێویست” ببینن. هۆشداریشی دا کە گەشەسەندنی ڕۆبۆت و سیستەمە سەربەخۆکان لە خراپترین دۆخدا دەبێتە هۆی هەڕەشەکردن لە مرۆڤ یان خستنەژێر ڕکێفیانەوە.

دووپاتی کردەوە کە نابێت زیادەڕەوی لە قەبارەی ئەم مەترسییەدا بکرێت، چونکە هەرچەندە ئەگەری ڕوودانی کەمە، بەڵام لە هەمان کاتدا بوونی هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *