دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له واشنتن و تاران تاوتوێی ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می ڕاسته‌وخۆی دانوستاندنه‌كان ده‌كه‌ن، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و كۆتایهێنان به جه‌نگ و به‌ر له ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست كه پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه بۆ ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاو بكرێته‌وه، ده‌لێن: گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان به هه‌ستیارییه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌ر له‌وه‌ی دوو هه‌فته ئاگربه‌ست كۆتایی بێت، گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندن به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ڕوون نییه كه شاندی هه‌ردوولا به هه‌مان ئاستی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌بن یان نا.
له‌باره‌ی شوێنی گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنه‌كان، دیپلۆماتكار و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گوتیان، كه ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌هه‌مانشێوه شوێنی گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان ده‌بێت و بژاره‌یه‌كی تریش بریتییه له جنێڤ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته له‌سه‌ر كات و شوێن هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕۆژی پێنجشه‌میش گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
















Leave a Reply