وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سكۆت بێسنت دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان هه‌ژماری پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به ئێران بگرن، كه بڕی ئه‌و پاره ئه‌لیكترۆنیه‌ی له نێو هه‌ژماره‌كان بووه به نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت. ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی چالاكی و چاودێری جموجۆڵه‌كانی ئێران له دنیای دراوی ئه‌لیكترۆنی شاراوه‌دا.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی له زاری بێسنت گواستییه‌وه، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و بڕه زۆره‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ به دواداچوون و چاودێری ئێران، چونكه تاران بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكان هه‌وڵی مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا ده‌دات.
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه ئێران په‌نای بۆ بردووه و ویستوویه‌تی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد و ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و سڕكردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنی ئێرانیشی ڕانه‌گه‌یاند.
















Leave a Reply