ئایا هەموو ڕێگەكان دەچنەوە ڕۆما؟ توێژینەوەیەك وەڵام دەداتەوە

بینەر: (684)

توێژینەوەیەكی نوێ بە دواداچوونی بۆ ئەو گوتە باوە كردووە كە دەڵێ، هەموو ڕێگەكان دەچنەوە ڕۆما، بە پشتبەستن بە نەخشە و ئەو ڕێگایانەی لە سەردەمی ئیمپراتۆریی ڕۆمانی دروست كراون، لە دەرئەنجامدا دەركەوتووە، ئەمە تەنیا قسەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و ڕاستییەكەی لەوكاتیش هەموو ڕێگەكان نەچوونەتەوە بۆ ڕۆما.

توێژەران نموونەیەكی ڕێگەكانی سەردەمی ڕۆمایان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دروست كرد كە 299 هەزار كیلۆمەتر بووە، بە ناو ناوچە جیاجیاكانی ئەوروپا و باكوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆیشتووە، بە پشتبەستن بەو نەخشەیەی ڕێگەكان شرۆڤەی شوێن و پێگەی ڕۆمایان لە ڕووی جووڵەی وشكایی كردووە.

دەرئەنجامی توێژینەوەكە لە بڵاوكراوەی نەیچەر كۆمەنیكەیشنز بڵاو كراوەتەوە و ئاماژەی داوە، ڕۆما دڵی تۆڕی ڕێگەكانی ناو ئیمپراتۆریی ڕۆمای كۆن نییە، سەرەڕای ئەوەی ڕێگەیەكی گرنگی كەناراوەكانی ڕۆژئاوای ئیتاڵیا بووە.

تۆم پرۆگمانز پسپۆری شوێنەواری كلاسیكی لە زانكۆی ئارهۆسی دانیمارك و بەشدار لە توێژینەوەكە دەڵێ، بە دڵنیاییەوە هەموو ڕێگەكان ناچنەوە بۆ ڕۆما، بە پێچەوانەوە ڕۆما جۆرێك لە ناوەندیەتی و سەنتەری جووڵەی كەشتیوانی لە دەریای ناوەڕاست بووە، بەڵام لە ڕێی وشكایی بەمشێوەیە نەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *