پشکی بەنزینی هەڵەبجە زیاد کرا

بینەر: (975)

لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی (750) دینار لە پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکاتەوە، ئەوەیش دوای زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی شارەکە بۆ دوو تەنکەر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی و سووککردنی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاری زیادکردنی پشکی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا بەشێوەیەکی ڕۆژانە بڕی (دوو تەنکەر) بەنزین بۆ شارەکە دابین دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *