ویلایه‌تى تێكساسى ئه‌مه‌ریكى بڕیارى دا رێكخراوى ئیخوان موسلمین و رێكخراوى كیر بخاته لیستى تیرۆره‌وه، به‌مه‌یش رێگه‌ى به‌و رێكخراوانه نادرێت مامه‌ڵه له زه‌وى و خانووبه‌ره بكه‌ن، رێگه به ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌درێت باره‌گاكانیان دابخه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، ویلایه‌تى تێكساس رای گه‌یاند، هه‌ر دوو رێكخراوى ئیخوان و كیر ده‌خرێنه لیستى ره‌شى تیرۆره‌وه.
گریگ ئه‌بووت فه‌رمانڕه‌واى تێكساس په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “رێكخراوى ئیخوان موسلمین و ئه‌نجوومه‌نى پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكى – ئیسلامى كه به رێكخراوى كیر ناسراوه، له‌لایه‌ن ویلایه‌تى تێكساس خراونه‌ته لیستى ره‌شى تیرۆره‌وه.
گریگ ئه‌بووت له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “به‌و بڕیاره رێگه به‌و دوو رێكخراوه نادرێت له تێكساس زه‌وى بكڕن و ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وى دابگرن، هه‌روه‌ها رێگه به حكوومه‌ت ده‌درێت رێكاریى داخستنیان بگرێته‌به‌ر”.
رێكخراوى كیر له وه‌ڵامى ئه‌م بڕیاره فه‌رمانڕه‌واى تێكساسى به لایه‌نگرى ئیسرائیل تۆمه‌تبار كردووه.
















Leave a Reply