ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران به هۆى سه‌ركه‌وتنیان به به‌ده‌ستهێنانى 70 كورسى له هه‌ڵبژاردنى عێراق، كاریگه‌رییان به‌سه‌ر سێ دۆسیه ده‌بێت ئه‌وانیش دژایه‌تى ئێران، چه‌كى میلیشیاكان، دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له رۆژانى داهاتوودا كاریگه‌رى سه‌ركه‌وتنى میلیشیاكانى عێراق ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه زیاتر له 70 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
له‌وانه میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق 28 كورسى به‌ده‌ست هێناوه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، رێكخراوى به‌در 21 كورسى به‌ده‌ست هێناوه، میلیشیاكانى كه‌تائیبى حزبوڵا شه‌ش كورسى، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ى شبل زه‌یدى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات نۆ كورسى به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌ویش میلیشیاى كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى هه‌یه، له رووى سیاسیشه‌وه هومام حه‌موودى چوار كورسى به‌ده‌ست هێناوه و موحسین مه‌نده‌لاویش هه‌شت كورسى كه ئه‌م دووانه‌یش له رووى سیاسییه‌وه سه‌ر به ئێرانن.
















Leave a Reply