گەنجینەی ئەمەریكا: بەهۆی شەڕەوە رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت كورتهێنان هەیە

بینەر: (266)

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران چووە ناو پێنجەم هەفتە و ئاماژەیەك بۆ وەستانی نییە، تا ئێستە گەرووی هورمز نیوچە داخراوە و هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان و هەڵگری نەوت بەهۆی هەڕەشەكان وەستاوە و وەك وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا دەڵێت، رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل كورتهێنان لە بازاڕی نەوت دروست بووە.

سكوت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە رێككەوتنی تاكلایەنەیان لەگەڵ ئێران بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمز كردووە، ئەو دووپاتی كردەوە كە بەهۆی شەڕەوە رۆژانە لە نێوان 10 بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كورتی داوە و كار لەسەر قەرەبووكردنەوەی دەكەین.

روونی كردەوە، یەكێك لە رێوشوێنەكان بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بازاڕی نەوت، لابردنی سزای سەر بارە نەوتەكانی رووسیا و ئێرانە كە لە دەریادا هەن، ئاشكرای كرد كە رۆژانە ژمارەی ئەو كەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن لە زیادبوونە، ئەوەش دوای سازكردنی رێككەوتنی تاكلایەنەی بازرگانی لەگەڵ ئێران.

ئەو قسانەی وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا هاوكاتە لەگەڵ ئامادەسازیی وەزیرانی وزەی یەكێتی ئەوروپا بۆ سازكردنی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سبەی سێشەم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێگەكانی وەڵامدانەوەی ئەو شێوان و ناسەقامگیرییەی لە بازاڕی وزە لە دنیا بەهۆی شەڕسی ئێرانەوە دروست بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *