لە ماوەی دوایی بەر لە هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس و دوای ئەوە، هەوڵێكی زۆری قەتەڕ و وڵاتانی كەنداو هەیە بۆ رێگرتن لە دەست پێكردنەوەی شەڕی ئێران و ئەمەریكا، ئێران چەند پێشنیازێكی كرد، لەوانە لابردنی سزا و گەمارۆكانی سەری لە بەرانبەر كردنەوەی گەرووی هورمز، ئەمڕۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەردەوامیی پێشنیازەكەی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەم ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە پێشنیازی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی تەنیا دوو رۆژ هێشتا هەیە، ئەگەر ئەمەریكا وەڵامی داواكارییەكانی ئێران بداتەوە، ئەگەری هەیە پەرەسەندنی ئەرێنی لە ناوچەكە دروست ببێت.
زیاتر گوتی، ئەگەر ئەمەریكا بەپیر داواكارییەكانی ئێران بێت، لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا ناوچەكە پەرەسەندنی ئەرێنی بەخۆیەوە دەبینێت و ئاسایش بۆ گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە، ئاماژەی بۆ پێشنیازی دوایی ئێران لەبارەی كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی دو رۆژ لە بری حەوت رۆژی پێشنیازی یەكەم كرد، ئەو داواكارییەكانی ئەمەریكای بە ناماقووڵ دانا، بەوەی بەرژەوەندییەكانی ئێران و ئاسایشی ناوچەكە دەخەنە مەترسییەوە.
















Leave a Reply