فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆلۆمبیا ئاشكرای كرد، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی 66 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ هۆگۆ ئه‌لیخاندرۆ لۆپێز باریتۆ ئاشكرای كرد، به داخه‌وه له ئه‌نجامی ڕووداوێكی كاره‌ساتبار، 66 له سه‌ربازه‌كانمان گیانیان له ده‌ستدا و تا ئێسته‌یش چوار سه‌رباز شوێنبزرن و نازانرێ گیانیان له ده‌ستداوه یان ماون.
به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، 58 سهرلاز و شه‌ش سه‌ربازی هێزی ئاسمانی و دوو پۆلیس گیانیان له ده‌ستداوه، سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان له كۆلۆمبیاوه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
كارلۆس كلارۆس به‌رپرس له حكوومه‌تی بویرتۆ لیگوایزامۆ بۆ كه‌ناڵی ئاڕ سی ئێن گوتی، ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ چۆڵكردنی ناوچه‌كه و گواستنه‌وه‌ی 81 سه‌ربازه برینداره‌كه به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
پێشتر جه‌نه‌ڕاڵ كارلۆس فێرناندۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی كۆڵۆمبیا ئاشكرای كرد، كه 114 سه‌رباز له نێو فڕۆكه‌كه بوونیان هه‌بووه، جیا له 11 ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌كه.
دوێنێ دووشه‌م به‌كاتی كۆڵۆمبیا فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی جۆری هیركۆلیز سی 130 دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له فڕینی كه‌وته‌خواره‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانی بویرتۆ لیگوایزامۆ له هه‌رێمی بۆتۆیامۆ له نزیك سنووره‌كانی باشووری كۆلۆمبیا و ئیكوادۆر پشتڕاستی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی كرده‌وه كه ژماره‌ی سه‌رنشینانیشی 125 كه‌سبوون.
تا ئێسته هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ڕوون نییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆلۆمبیا به په‌له ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، تا هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بزانن.
















Leave a Reply