ئەوانەی شەوانە ناخەون یان درەنگ دەخەون وریا بن

بینەر: (999)

شێوازی ژیانی ئێست وای لێ هاتووە كە كەسانێكی زۆر شەوانە ناخەون یان درەنگ دەخەون و خەویان دەكەوێتە رۆژ، توێژینەوەیەك ئەوانە وریا دەكاتەوە بەوەی ئەو كارەیان مەترسیی گەورەی تەندروستی هەیە، بەتایبەتی زیادبوونی مەترسیی تووشبوونیان بە كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن، ئەوەش بەهۆی نەگونجانی كاتژمێری بایۆلۆجیی لەش و پێویستییەكانی ژیانی رۆژانەیان.

توێژینەوەكەی كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت، ئەوانەی شەیدای دانیشتنی شەوانەن بە رێژەی 16% زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەنۆرە و سەكتەی مێشك هەیە، كێشەی سەرەكیش لە بەخەبەر مانەوەیان نییە، بەڵك بەهۆی ئەو بۆشاییەی لە نێوان كاتژمێری بایۆلۆجیی لەشیان و خشتەی كاركردن و پابەندییەكانی ژیانیان دروست دەبێت.

توێژینەوەكە دەری خست كە ئاكارە ناتەندروستەكانی پێوەست بە ژیانی ئەوان، وەك جگەرەكێشان و كەمخەوی و خراپی و بەدخۆراكی، دەبنە هۆی كێشە لە تەندروستیی دڵ، بەتایبەتی لای ژنان، چونكە كاتژمێری بایۆلۆجی رۆڵی سەرەكی لە رێكخستنی فەرمانەكانی لەش هەیە، لەوانە تێكڕای لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و میتابۆلیسم.

توێژینەوەكە دووپاتی كردەوە كە هەوڵی ئەو كەسانە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی ژیانی بەیانیانە، دەبێتە هۆی شێوانی میتابۆلیسم، ئەوەش بەهۆی خواردنی ژەمەكان لە كاتی نەگونجاو و جیاواز لەگەڵ كاتژمێری بایۆلۆجییەوە، بۆیە گرنگە پابەندی بە وادەی خەوتن و بەخەبەرهاتنی رێكوپێك و دیاریكراو بكرێت، تەنانەت ئەگەر سەعاتەكانی خەوتنیش كەم بن، دەبێت مرۆڤ هەوڵ بدات لە جگەرەكێشان دوور بكەوێتەوە و چالاكیی جەستەیی زیاد بكات و كۆنترۆڵی كێشی لەش و پەستانی خوێنی بكات.

وریای ئەو فێڵە بن لەئێستەوە نرخی ئایفۆن 18 ئاشكرا كرا

زۆرترین خوێنراو‌

تا چەند باشە خورما بۆ چارەسەری لاوازیی توانای سێكسی بەكار بهێنرێت؟ كاریگەریی خواردنەوەی قاوە لەسەر نەخۆشانی شەكرە چییە؟ بۆچی شەوانە ئازاری ئەژنۆ زیاتر دەبێت؟

بە “پاشەڕۆی مرۆڤ” چارەسەری شێرپەنجە بەهێزتر دەکرێت جگەرەكێشانی منداڵ و هەرزەكاران خەمۆكیی بەدواوە دەبێت ئەوانەی شەوانە ناخەون یان درەنگ دەخەون وریا بن

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *