بینەر:
(894)
ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 11 كۆتایی هات، ئێستە بڕی مووچە و كۆی لێبڕینی خانەنشینی لە لیستەكە لە ئەپی krdpass دابەزێنراوە.
ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران، لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان تەواو بووە، دابەزێنراوە بۆ سەر هەژماری كەسی فەرمانبەران لە ئەپی krdpass، ئێستە دەتوانن سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن كە چەند بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.
ئەوەش زانراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچە لە هەزار و 80 یەكەی ژمێریاری تەواو بووە، ئێستە لە گەنجینەكان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز كراوەتەوە.
















Leave a Reply