دوای چەند رۆژێك لە هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە نزیك چەمچەماڵ، دەستەی سەرۆكایەتیی هاوبەندیی نێودەوڵەتیی كلدانی توڕەیی و بێزاری توندی خۆی بۆ هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەربڕی، كە سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات، هێرشەكەی بە تاوانێكی قێزەون بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان لەقەڵەم دا.
هاوبەندییەكە لە بەیاننامەیەك دووپاتی كردەوە كە ئەو هێرشە بە نەرێنی كار لە ژیانی هاووڵاتییانی بێ تاوان دەكات، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو كارە تیرۆریستییە لە كاروانی بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن پاشگەزمان ناكاتەوە، لەوكاتەی هاوبەندیی نێودەوڵەتیی كلدانی سەركۆنەی ئەو كارە ترسنۆكانە دەكات، دووپات لە متمانەی بە توانای سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی خاك و دامەزراوەكانی و گەڕاندنەوەی وزەی كارەبا بۆ هەرێم بە باشترین شێوە و لە كەمترین كات دەكاتەوە.
هەروەها دووپات لە وەستانمان وەك پاڵپشت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیكردن بۆ ئاشتەوایی و ئارامی و سەپامگیری لە هەرێم دەكەینەوە و بە هەموو توانایەك كار لەسەر بڵاوكردنەوەی كولتووری بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان رۆڵەكانی گەلەكەمان لە ناوخۆ و دەرەوە دەكەینەوە، داواش لە هەموو رۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەین بۆ هاوشانی و بەیەكەوە وەستان لە دژی تیرۆر و دوژمنكاری لە پێناو پاراستنی خاك و دوارۆژمان.
















Leave a Reply