سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا رای دەگەیەنن، لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە ئۆپراسێنێك لە كەرتی رۆژئاوای فەلەستین كردووە، مەبەستیان بۆ نەهێشتنی “تیرۆر” لەو ناوچەیەیە.
پێگەی “شەفەق نیوز” ئەمڕۆ چوارشەم 26ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان سوپا و دەزگەی ئاسایشی ئیسرائیل “ساواك”دا هاتووە، بۆ نەهێشتنی كردە تیرۆریستییەكان لە كەرتی رۆژئاوا، لە شەوی رابردووەوە ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لەگەڵ پاسەوانانی سنوور دەست پێ كردووە، وەك خۆیان دەڵێن كردەی تیرۆریستی لەو ناوچەیە گەشەی كردووە و دەیانەوێ لەناوی ببەن.
لەلایەكی تریشەوە بەڕێوەبەرایەیتیی پەروەردە لە پارێزگای تۆباس لە باكوری رۆژهەڵاتی كەرتی رۆژئاوا رای گەیاند، لە تەواوی قوتابخانە حكوومییەكان كراوەتە پشوو، ئەوەیش بەهۆی سەلامەتیی قوتابیان و كارمەندانی پەروەردە، ئەویش بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنەی ئیسرائیل دەستی پێ كردووە.
ئەحمەد ئەسعەد هاوكات پارێزگاری تۆباسیش بەهەمانشێوە ئەوەی راگەیاند كە لە تەواوی دامەزراوە حكوومی و تایبەتەكان پشووە.
تا ئێستە دیار نییە لە شەوی رابردووە و سوپا و ئاسایشی ئیسرائیل، چەند كەسیان بەتۆمەتی تیرۆر گرتووە و وەك سوپا خۆی دەڵێت، لە كۆتاهێنان بە ئۆپراسیۆنەكە، ئەنجامەكانی ئاشكرا دەكەین.
















Leave a Reply