كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئامانجی به‌هێزكردنه‌وه‌ی تواناكانی حزبوڵا و گرووپه میلیشیاكانی شیعه، ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ لبنان، یه‌مه‌ن، عێراق و ئه‌فریقا كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به كوژرانی هه‌یسه‌م عه‌لی ته‌باته‌بایی كه‌سی دووه‌می حزبوڵا كراوه و وا لێكدراوه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامی له به‌رده‌م ئه‌زموونێكی ستراتیجیدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكستانه‌ی به‌ری كه‌وتووه، ده‌خوازێت به‌ره‌ی مقاوه‌مه به‌هێز بكاته‌وه.
ئێران ته‌نیا پشتی به گواستنه‌وه‌ی چه‌ك نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه په‌ره به تۆڕی هه‌واڵگری بدات و هه‌وڵه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هێرشكردن چڕ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه پێی وایه دوای كوژرانی ته‌باته‌بایی، ئێران تووشی شۆك بووه، چونكه كه‌سی سه‌ره‌كی بووه له درێژه‌دان به پێوهندییهكانیی نێوان ئێران و حزبوڵا و به كوژرانی ئه‌و، گورزێكی زۆر كوشنده‌ی تر به‌ر حزبوڵا كه‌وت.
جێی باسه له‌ده‌ستدانی ته‌باته‌بایی بۆ ئێران ئه‌وه‌نده به‌ژان بوو كه نه‌یتوانی ددان به‌خۆیدا بگرێت و دوای رووداوه‌كه، عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیلی كرد.
به‌گوته‌ی كه‌ناڵه‌كه، كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوشێوه‌ی جاران، خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ حزبوڵا و گرووپه پرۆكسییه‌كان له عێراق و سووریایه، له‌مدواییانه‌شدا تواناكانی خۆی بۆ چه‌ند بوارێك چڕ كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان دابینكردنی مووشه‌ك بۆ گرووپه پرۆكسییه‌كان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان و ئه‌و بنكه مووشه‌كییانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیلی و جووه‌كان له ته‌واوی وڵاتانی دنیا.
















Leave a Reply