میدیاى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌سه‌ر پارێزگارى میسان خوڵاوهتهوه، ماڵپه‌ڕى سه‌ربه سوپاى پاسداران ده‌ڵێ، “فڕۆكه‌ى ئیسرائیلین” كه‌چى ماڵپه‌ڕێكى تر‌ى فه‌رمى ئێران ده‌ڵێ، “هیچ جموجوڵێكى فڕۆكه‌ى جه‌نگى نه‌بووه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو جموجۆڵێكى فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌سه‌ر ئاسمانى میسانه‌وه بووه و خه‌ڵكى نیگه‌ران كردووه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهیش له عێراق گوتویه‌تى، “هیچ رووداوێكى له‌م شێوه‌یه نه‌بووه”.
كه‌چى ماڵپه‌ڕى مه‌شرق نیوزى ئێرانى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و فڕۆكانه ئیسرائیلین. كه‌چى ماڵپه‌ڕى میهرى ئێرانى كه سه‌ربه ده‌وڵه‌ته ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ جووڵه‌یه‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى هه‌بێت. سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان بۆ میهر باسیان له‌وه كردووه مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره هه‌واڵه بڵاوكردنه‌وه‌ى ترسه له ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت تا ئێسته هیچ لێدوانێكى سه‌ربازى فه‌رمى له لایه‌ن عێراقه‌وه نییه.
















Leave a Reply