وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ پارچه زه‌وییه‌كى به ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دابێت، كه‌چى پێشتر حه‌شدى شه‌عبى به ئاشكرا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه پارچه زه‌وییه‌كى پێ داوین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى مه‌دا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ پارچه زه‌وییه‌كى ناوچه‌ى جادرییه‌ى له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله له به‌غدا به ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دابێت”.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌شڵێ، “هیچ رێكارییه‌ك بۆ ئه‌و زه‌وییانه نه‌كراوه”. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و شوێنه توانایه‌كى به‌رزى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى باخچه‌یه‌كى گشتى و سه‌وزایى بێت، چونكه به‌سه‌ر دیجله ده‌ڕوانێت.
رۆژى هه‌ینى رابردوو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حه‌شدى شه‌عبى، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا گوتى، “له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه چه‌ندان زه‌ویى پێ دراوه كه موڵكایهتیى یه‌كێكیان بۆ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
















Leave a Reply