موراد قەرەیلان: كوردستان ئێستە لە ناوچەكە بووەتە ناوەندی پێشەنگی تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادی

بینەر: (1.5K)

موراد قەرەیلان رای گەیاند، لە ساڵانی رابردوودا پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بانگەشەی دۆستایەتیی گەلی كوردی دەكرد، خۆی وەك لایەنگری چارەسەر و دیموكراسی پێشان دەدا، ئێستە بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەی كردووە، گوتیشی: ئەگەر ئەم هەڵەیە راست نەكەنەوە، ئەوا زیانیان پێ دەگات، ئەم كێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت ئەگەر شاندەكە نەچێتە لای ئۆجەلان.

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “ستێرك تیڤی” رای گەیاند: سەردانی شاندەكە بۆ ئیمراڵی، بەشدار دەبێت لە پێشخستنی پرۆسەكە، ئێستە هەنگاوی یاسایی و داڕشتنی یاسایی پێویستە، بزووتنەوەكەمان ئەوەی لە توانایدا بووە ئەنجامی داوە، دەبێت بچینە قۆناغی دووەم، سەرەڕای ئەوەی هێز و باڵادەستیمان هەبوو، بەڵام لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێك، پارتی كرێكارانی كوردستانمان هەڵوەشاندەوە.

فەرماندەی هەپەگە گوتی، گفتوگۆكانی لەسەر چوون یان نەچوونی كۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوە كرد، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەڕێوە بچێت، پێویستە كۆمسیۆن دەستبەجێ گوێ لە بەردەنگی سەرەكی بگرێت. موراد قەرەیلان پێوەندی و هاوپەیمانیی كورد و توركی بەفراوانی هەڵسەنگاند و باسی لەوە كرد، “ساڵیادی 47یەمین ساڵەی دامەزراندنی پەكەكە نزیك دەبێتەوە. پەكەكە لە حەوتـی ئایاری 2025ـدا ڕای گەیاند كە كۆتایی بە هەموو كار و چالاكییەك دەهێنێت لە ژێر ناوی خۆیدا.

ئەگەر پەكەكە نەبووایە، كوردستان دەبووە ناوەندی دواكەوتوویی، بەڵام وەك هەمووان دەزانن كوردستان ئێستە لە ناوچەكە بووەتە ناوەندی پێشەنگی تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادی.

گەلی كورد و كوردستان لەناو ئەم تێكۆشانەدا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە. لە ناوچەكەدا تێكۆشەرترین هێز، ئەو هێزەی كە درێژە بە تێكۆشانی یەكسانی و ئازادی دەدات، گەلی كوردستان و ڕێكخستنە سیاسییەكانی كوردە. بێگومان ئەمە بە ئاسانی نەهاتەدی، بە ڕەنج و تێكۆشان بەرهەم هێنرا. ئەو فكرەی لە كوردستان سەریهەڵدا و لەناو كۆمەڵگەدا بڵاو بووەوە، بەرچاوی گەل و ژنانی ڕۆشن كردەوە و بووە هۆكاری ڕۆشنگەری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *