ئیسرائیل دووەم كەسایەتیی باڵای ناو حزبوڵای لبنانی كردە ئامانج

بینەر: (845)

ئەمڕۆ یەكشەم سوپای ئیسرائیل رای گەیاند كە سەركردەیەكی دیاری حزبوڵای لبنانی لە گەڕەكی حریك لە باشووری بەیرووتی پایەتەختی لبنان كردووەتەوە ئامانج، هێرشەكە شوقەیەكی لە شەقامی عەرید كردووەتە ئامانج، رۆژنامەیەكی ئیسرائیلیش دووپاتی كردەوە كە مەبەستی هێرشەكە دووەم كەسایەتیی باڵا بووە لە ناو حزبوڵا.

بەپێی رۆژنامەی “ئیدیعۆت ئەرانۆت”ی ئیسرائیلی مەبەستی هێرشەكەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل لە گەڕەكی حریك لە باشووری بەیرووت، ئەبو عەلی تەباتەبائی دووەم كەسایەتیی باڵای ناو حزبوڵا بووە، كە كەسایەتییەكە نادیار و گرنگی حزبوڵایە و لە 2016 لە لایەن ئەمەریكاوە وەك تیرۆریستێكی نێودەوڵەتی پۆلێن كراوە. ئەو فەرماندەیەكی باڵای سەربازییە و پێشتر لە سووریا و لە یەمەن سەركردایەتیی هێزەكانی حزبوڵای كردووە.

لای خۆیەوە كەناڵی 14ی ئیسرائیل ئاماژەی كرد كە كە سوپای ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانی هەیسەم تەباتەبائی دووەم كەسایەتیی ناو حزبوڵای لبنانیان لە باشووری بەیرووت كردووەتە ئامانج، راپۆرتەكانی هەواڵیش ئاماژەیان كرد كە تەقینەوەیەكی گەورە لەو گەڕەكەی بەیرووت بیستراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *