لە بەسرە شەڕ لە نێوان چەكداران و هێزە تەناهییەكان رووی دا

بینەر: (1.0K)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ژمارەیەك چەكدار و هێزە تەناهییەكان رووی دا، ئەویش دوای ئەوەی هێزێكی سەربازی چووەتە ناوچەكە بۆ كۆتاهێنان بە كێشەیەكی عەشایەری.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تشرینی دووەم، میدیاكان بڵاویان كردەوە، لە كاتی چوونی هێزە تەناهییەكان بۆ ناوچەكە بەمەبەستی كۆتاهێنان بە كێشەیەكی عەشایەری، تووشی تەقەیەكی چڕ بوونەتەوە، پاشان توانیویانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن و كۆتایی بە پێكدادانەكە بهێنن، لە كاتێكدا ژمارەیەك لە تێوەگلاوەكان بەرەو ناوچە هۆڕەكان هەڵاتوون.

باس لەوەش كراوە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكەدا 14 تۆمەتبار گیراون، 15 ئۆتۆمبێل كە لە پێكدادانەكەدا بەكار هێنراون، دەستیان بەسەردا گیراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *