وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا “پنتاگۆن” راى گه‌یاند، گرێبه‌ستێكى نوێى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه به به‌هاى 252 ملیۆن دۆلار بۆ پێشكه‌شكردنى پشتیوانى لۆجیستى و ته‌ناهى بۆ پرۆگرامى فڕۆكه‌كانى ئێف 16 .
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاى ڤیكترۆس سیستمز Vectrus Systems گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه بۆ چاككردن و رێكخستنى پرۆگرامى فڕۆكه‌كانى ئێف-16 له عێراق.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا روونى كردووه‌ته‌وه، به‌هاى گرێبه‌سته‌كه خه‌رجى و رسووماتى جێگیر، خزمه‌تگوزاریى به‌كارخستنى بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى، دابینكردنى خه‌رجى بژێویى تیمه‌كه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریى ته‌ناهى له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و گرێبه‌سته له چوارچێوه‌ى پرۆگرامى “فرۆشتنى سه‌ربازى به وڵاتانى بیانى” ئه‌نجام دراوه. له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌یش بنكه‌ى فڕۆكه‌وانیى عه‌لى فله‌یح له بنكه‌ى ئاسمانیى به‌له‌د له باكورى به‌غدا ته‌واو ده‌كرێت.
















Leave a Reply