پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ 11ـەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەحمەد چەلەبی

بینەر: (1.0K)

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، سێی تشرینی دووەمی 2026، لە یازدەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، خواڵێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

ئەمڕۆ یازدە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقیدا تێدەپەڕێت. خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی دۆستێکی نزیکی من و کەسایەتیی نیشتیمانیی خاوەن پێگە و سیاسەتمەداری کاریگەری عێراقی بوو، ڕۆڵێکی مێژوویی لە ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی و بنیاتنانەوەی عێراقی تازەدا گێڕا. کۆچی دوایی ئەحمەد چەلەبی بۆشاییەکی گەورەی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بەجێهێشت و ڕۆڵی لە مێژووی سیاسیی عێراقدا جێگەی تەقدیرە.

یادی بەخێر و ناوی بە بەرزی بمینێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *