بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە لە ئەنجامی چاودێری و بەدواداچون لە لایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن گیراون.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە 21ی تەمووزی ئەمساڵ، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە تاوانێكی كوشتن لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێی مەخموور ڕوویدا و هاووڵاتییەك بەناوی “ئیدریس ساڵح” كوژرا، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون، ناسنامەی تۆمەتبارەكان دەستنیشان كرا و لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە فەرمانی گرتن بۆ دوو تۆمەتبار دەرچوو بەناوەكانی (ع. م. ی) و (ڕ. م. ی)، دوێنی تۆمەتباران خۆیان رادەستی هێزەكان كرد.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە حەوتی ئەم مانگەدا، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر، هاووڵاتییەك بەناوی ئاسۆ سابر كوژرا، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتباری بكوژ بەناوی (د. ق. ع) خۆی ڕادەست كرد.
















Leave a Reply