بینەر:
(793)
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئەیلوولی 2026، شارەزایەکی ئایتی دوای پێوەندیکردنی بە کۆمپانیای تیکتۆکەوە ئاشکرای دەکات، ناوی کوردستان لەو پلاتفۆڕمەدا بلۆک نەکراوە و ئەوەی هەبووە تەنیا کێشەیەکی کاتی بووە، بەو پێیەی بەشداربوویەکی زۆر لە هەرێمەوە وشەکە بەکار دەهێنن و قازانجێکی زۆر بە کۆمپانیاکە دەگەیەنن.
عەلی جاف، شارەزای ئایتی و سایبەر سیکیوریتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ “وشە” ڕای گەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی قەدەغەکردنی وشەی “کوردستان” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێوەندی بە کۆمپانیای تیکتۆکەوە کردووە و ئەوان دووپاتیان کردووەتەوە کە ناوەکە لە پلاتفۆڕمەکەیان هیچ کێشەیەکی نییە و بلۆک نەکراوە.
















Leave a Reply