د.محەمەد شوكری: قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەخرێتە سەر هەژماری من

بینەر: (13)

د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی پێشەنگای خانوبەرە كرد و رای گەیاند، گرنگە وەبەرهێنەرانی بیانی بێنە كوردستان و كار بكەن و هەروەها خەڵك دەتوانن لەو رێیەوە سوودمەند بن لە كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون.

د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، بۆ “وشە” گوتی، دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان هەنگاوی زۆری ناوە و ئێستەیش ئۆفەری زۆر باشی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون هەیە كە وامان لە كۆمپانیاكان كردووە قیستی درێژخایەن و پارەی كەمتر بۆ پڕۆژەكان دیاری بكەن.

ڕوونیشی كردەوە كە بەشێكی زۆر لە پڕۆژەكان قیستی مانگانەیان خستووەتە سەر هەژماری من، واتا ئەگەر كڕیارەكە فەرمانبەر بێت دەتوانێ‌ لە ڕێی هەژماری من قیستەكان بدات.

د.محەمەد شوكری ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، چاودێری وردی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەكەین و 160 مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرهێنانمان لەماوەی ڕابردوودا هەڵوەشاندووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *