سه‌رۆكی یه‌كێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی فڕۆكه پێوه‌سته به جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و به‌رده‌وامبوونیشی ده‌بێته هۆی مایه‌پووچبوونی ژماره‌یه‌كی زۆرتری كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی، هاوكات یه‌كخستن و تێكه‌ڵكرنی گه‌شته‌كان ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو زۆر زیاتر ده‌بێت.
ئێسته كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی دنیا ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری تێچووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كه‌می سووته‌مه‌نی فڕۆكه “كیرۆسین” و گرانبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران و وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو و نه‌بوونی نه‌وتی خام له پاڵاوگه‌كانی وڵاتانی دنیا بۆ پاڵاوتنی به‌نزین و گاز و كیرۆسین و به‌رهه‌مه‌كانی تری نه‌وت، گرفتی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتانی دنیا دروست كردووه.
ویلی والش سه‌رۆكی یه‌كێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ “ڕۆیته‌رز” گوتی، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گووشاره زۆره به كرده‌یی ده‌ركه‌وتووه و ئابووری كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێناوه.
والش له لووتكه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی له ریۆ دی جانیرۆی به‌ڕازیل قسه‌ی كرد و گوتی، به داخه‌وه كه زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر قورس بوونه‌ته‌وه و ناتوانن به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی سووته‌مه‌نی فڕۆكه بكه‌ن و پێشبینی ده‌كه‌ین كه به‌شێك له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی مایه‌پووچبوون ڕابگه‌یه‌نن و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه گه‌وره‌كان ئه‌وانه‌ی تر ده‌كڕنه‌وه.
















Leave a Reply